عیراقی
پرۆژەی سیستمی تۆمارکردنی مۆبایل راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو گومانانەی لەسەر مەترسی ئەمنیی لە پرۆژەی سیستمی تۆمارکردنی مۆبایلدا هەبوو، لیژنەکەدا لەیەکەم کۆبوونەوەدا بڕیاریدا پرۆژەکە رابگرێت تاوەکو لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن.
کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژەی سیستمی تۆمارکردنی مۆبایل لەلایەن دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییکردنی عیراقەوە بۆ جێبەجێکردنی دراوە بە کۆمپانیایەک".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی پرۆژەکە لەمەودوا هەر جۆرە مۆبایل و ئامێریکی پەیوەندیکردن هاوردە بکرێت بە کۆدێک تۆمار دەکرێ و هەر مۆبایلێک تۆمار نەکرێ لەکارکردن دەوەستێت، هەر بیانی و گەشتیارێکیش کە دێتە عیراق پێویستە مۆبایلەکەی تۆمار بکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "سەرجەم ئەو مۆبایل و ئامێرانەی پێش دەستپێکردنی سیستمەکە هاوردەی عیراق کراون، ئێستا لەلایەن هاوڵاتییانەوە بەکاردەهێنرێت، بەبێ بەرانبەر بە کۆدێک تۆمار دەکرێت".
کاروان یاروەیس "ئامانج لە پرۆژەکە زیادکردنی سەرچاوەی داهاتی نانەوتی و رێگرییە لە بەقاچاخ هاوردەکردنی مۆبایل، بەڵام پەرلەمانتاران گومانیان لە بوونی گەندەڵی لە پێدانی پرۆژەکە بە کۆمپانیا و هەروەها مەترسیان هەیە لەبواری ئەمنیدا خراپ بەکاربهێنرێت".
ب ح

بیروڕا



