عیراقی
سودانی سەردانی ئێران دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/1/5، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکریکرد کە رۆژی چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی سەردانی تاران دەکات.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی بۆ تاران، سەردانێکی فەرمییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "سودانی و پزیشکیان گفتوگۆ لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکەن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "سەرۆک وەزیرانی عیراق و سەرۆک کۆماری ئێران پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن".
ئەمە لە کاتێکدایە، مانگی ئەیلولی ساڵی 2024، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، سەردانێکی رەسمی بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و ژمارەیەک گرێبەستی لەبوارە جیاوازەکان لەگەڵ بەرپرسانی عیراق واژۆکرد.
ب ح

بیروڕا