عیراقی

كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عیراق دیار نییه‌ ده‌كرێت یان نا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عیراق دیار نییه‌ ده‌كرێت یان نا

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیار هه‌یه‌ په‌رله‌مانى عیراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاسایی بكات له‌باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق.

دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بڕیار هه‌یه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ تا دره‌نگانێك په‌رله‌مانى عیراق كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجامبدات".

وتیشى "كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌گه‌ر بكرێت له‌باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى ته‌مه‌نى كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق ده‌بێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تا ئێستا دیار نییه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كرێت یان نا".

ع
Qaiwan
Qaiwan