عیراقی
دژەتیرۆر ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی تەقاندەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەلایەن هێزێکی سەربە دەزگای دژەتیرۆری عیراق لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار تەقێندرایەوە، کە بۆ کاری تیرۆریستی ئامادەکرابوو، دەزگاکەش جەخت لە بەردەوامی ئۆپراسیۆنەکانیان دەکاتەوە.
دەزگای دژەتیرۆری عیراق رایگەیاند "هێزەکانیان لە ئۆپراسیۆنێکدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان لە قەزای راوە لە پارێزگای ئەنبار تەقاندووەتەوە کە ئامادەکرابوو بۆ ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئۆپەراسیۆنەکەیان لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی دروست بووە، جارێکی تر رێگە بە تیرۆریستان نادەن خەڵک و ئاسایشی عیراق بکەنە ئامانجی پەلامارەکانیان".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هێزەکانیان دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیکابدا گرتووە کە چوار دەبە تەقەمەنی دروستکراوی ناوخۆیی تێدابووە".
ب ح
بیروڕا



