عیراقی
هۆشداریی بە حکومەتی عیراق دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پسپۆڕێکی بواری ئابووری هۆشداریی دەداتە حکومەتی عیراق و داوا دەکات پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمەریکا، پێویستە بەغدا مامەڵە نایاساییەکان لەگەڵ ئێران رابگرێت.
مەحمود داغر، ئابووری ناس و بەڕێوەبەری پێشووی بەشی بەدواداچوونەکانی بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند "پێویستە حکومەتی عیراق پێشێلکارییە نایاساییەکان لە دەروازە سنوورییەکان لە باشوورەوە بۆ باکوور رابگرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەبێت بەغدا پەیوەندییەکانی هەندێک بازرگانی دراو لەگەڵ ئێران رابگرێت، پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، چونکە ئەو سەرۆکە بە سیاسەتە تووندەکانی بەرانبەر ئێران ناسراوە".
ئەوەشی خستەڕوو " رەنگە دۆناڵد ترەمپ سزای تووند بەسەر عیراقدا بسەپێنێت بە تۆمەتی پێشێکردنی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران".
وتیشی "ئێران غازی لەسەر کارەبای عیراق بڕیوە، پێویستە بەغدا بەدوای وڵاتی جێگرەوەی دابینکردنی غازدا بگەڕێت بۆ بەردەوامی وزەی کارەبای وڵاتەکەی".
ب ح
بیروڕا



