عیراقی

سێشەممە دوا وادەیە بۆ کارەکانی ئەنجومەنی كۆمسیاران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێشەممە دوا وادەیە بۆ کارەکانی ئەنجومەنی كۆمسیاران
مەودا میدیا-

لیژنەی یاسایی پەرلەمان، کۆمەڵێک هۆکار بۆ کۆنەبوونەوەی پەرلەمانی عیراق ،سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی ئەنجومەنی كۆمسیاران دەخاتەڕوو.

عەبدولکەریم عەبتان،جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمان رایگەیاند "رۆژی سێشەممە، 2025/1/7، دوا وادەیە بۆ درێژکردنەوەی کارەکانی كۆمسیاران، دوای ئەوە ناتوانرێت تەمەنی ئەنجومەنی كۆمسیاراندرێژبکرێتەوە، لەکاتێکدا پەرلەمانتاران وەڵامی بانگەوازەکەی مەحمود مەشهەدانییان نەدایەوە، کە داوای دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمانی کرد".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پەرلەمان لە پشووی یاساداناندایە، کە لەو ماوەیەدا بەشێک پەرلەمانتاران گەشت دەکەن، لە ناوخۆ یان لە دەرەوەی عیراق بێت، وە هەروەها هۆکارێکی تری ئەنجام نەدانی کۆبوونەوەکە ناکۆکی نێوان فراکسیۆنەکانە لەبارەی درێژکردنەوەی کارەکانی ئەنجومەنی كۆمسیاران".

ئەوەشی خستەڕوو "لەدوای حەوتی ئەم مانگەوە درێژکردنەوەی کارەکانی ئەنجومەنی كۆمسیاران ڕێگەپێدراو نییە، چونکە دەبێتەهۆی پێشێلکردنی دەستوور، بە دڵنیاییەوە دەبێت کار بۆ هەڵبژاردنی کۆمیسیۆنێکی نوێ بکرێت".

وتیشی "ئەگەر دانیشتنەکەی پەرلەمان ئەنجام نەدرێت، دەچینە سەرەتای قۆناغێکی نوێ، کە بریتیە لە هەڵبژاردنی دادوەری نوێ کە ئەمانە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەریییەوە هەڵدەبژێردرێن، بەپێی ماددەی (3)، وە هەروەها ئەنجومەنی كۆمسیاران لە نۆ ئەندام پێکدێت، پێنج کەسیان لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە هەڵدەبژێردرێت، دوو کەس لە دادوەری پلە یەک کە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، دوو لە ئەندامانی ئەنجومەنی دەوڵەت وەک راوێژکار هەڵدەبژێرێن".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan