عیراقی
وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەسەر ماڵەکەی مام جەلال لە سوریا هاتە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لەسەر چوونە ناو ماڵەکەی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووتری عیراق و سکرتێری کۆچکردووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیمەشق، وەزارەتی دەرەوەی عیراق نامەیەکی هۆشداریی دەداتە دەسەڵاتدارانی سوریا و رایدەگەیەنێت "ماڵی مام جەلال دەبێت پارێزراو بێت".
لە نامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عیراقدا هاتووە "ئەو شوقەیە موڵکی خانەوادەی تاڵەبانییە و ساڵی ١٩٧٤ کڕیوێتی".
وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئەوەشی وتووە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، وەکو شۆڕش خالید سەعید، بریکاری وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە.
شۆڕش خالید سەعید، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عیراق دەڵێت "باڵیۆزخانەی عیراق لە دیمەشق لە پەیوەندیی بەردەوامدایە لەگەڵ حکومەتی سوریا لەبارەی رادەستکردنەوەی شوقەکەی مام جەلال".
ئەوەش هاتووە "هیچ تێکدان و وێرانکارییەک لە شوقەکە نەکراوە و سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن بەشێوەیەکی ئاشتیانە".
شوقەکەی مام جەلال دەکەوێتە گەڕەکی مەزرەعە لە دیمەشق.
لە کۆتایی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەمدا، ئەو شوقەیە بۆ دیدار و کۆبوونەوە سیاسییە گرنگەکان لەلایەن مام جەلالەوە بەکارهێنراوە.
خ.غ
بیروڕا



