کوردستانی
مه‌ترسیی له‌سه‌ر گه‌نمى جوتیاران هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوبه‌رى گشتیی كشتو‌كاڵى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مساڵ له چه‌ندین ناوچه بارانى كهمباریووه و به‌هۆیه‌وه مه‌ترسیی هه‌یه له‌سه‌ر گه‌نمى جوتیاران هه‌یه.
شاڵاو جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كشتو‌كاڵى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مساڵ له چه‌ندین ناوچه‌ى سنورى سلێمانى بارانى كهمباریووه و ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر گه‌نمى جوتیاران".
وتیشى "له بازیان و به‌رده‌قاره‌مان و سه‌نگاو و ئاغجه‌له‌ر و سنورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ بارانى كهمباریووه، به‌هۆیه‌وه مه‌ترسیی له‌سه‌ر گه‌نمى جوتیاران له‌و ناوچانه دروستبووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه و عه‌ربه‌ت و سه‌یدسادق و به‌رزنجه و چوارتاو پێنجوێن گرفتى نییه و بارانى باشى لێ باریووه، به‌ڵام چاوه‌ڕێى ره‌حمى خودا ده‌كه‌ین".
ره‌حمان حه‌مه‌سه‌عید، جوتیارێكه و به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مساڵ له هه‌رێمى كوردستان له زۆربه‌ى ناوچه‌كان بارانى كهمباریووه، به‌تایبه‌ت رانیه و قه‌ڵادزێ و هه‌ولێر، بۆیه ئه‌گه‌ر تا ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه باران نه‌بارێت، هه‌رچه‌نده خودا زاناتره، ئه‌وه ره‌نگه گه‌نمى جوتیاران له‌ناوبچێت".
ع