کوردستانی
موسه‌ننا ئه‌مین: كاره‌كه‌ى حكومه‌ت هه‌ڵه‌یه و ده‌بێت چاره‌سه‌رى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەندامێکی په‌رله‌مانى عیراق رایگەیاند، دەبێت ئەو کەس و کۆمپانیایانە سزابدرێن کە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتایان بە خەڵکی فرۆشتووە، نه‌ك خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژار.
موسەننا ئەمین، ئەندامی په‌رله‌مانى عیراق رایگەیاند "کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە بەغدا چارسەرناکرێت، چونکە هەرێم و بەغدا یاسای تایبەت بە خۆیان هەیە، مادەم هێنراونەتە هەرێم دەبێت چارەسەری یاساییان بۆ بدۆزرێتەوە".
وتیشی "پێویستە لەمەرزەكان ئەو كەسانە سزابدرێن هێڵی تایبەتیان هەیە و كاڵا هاوردەدەکەن، ئەو کەسانەش تاوانبارن کە کە ئەو ئۆتۆمبێلانەیان بە خەڵک فرۆشتووە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ''ئەو شێوازەی كەحكومەت لەگەڵ خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بەکاری دەهێنێت نایاساییە و شیاو نییە دەبێت چارەسەرێکیان بۆ بدۆزرێتەوە".
ع