ئابووری

حكومه‌تى هه‌رێم پاره‌ى مووچه‌ى مانگى 12ى له‌ خه‌ڵك شاردووه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌تى هه‌رێم پاره‌ى مووچه‌ى مانگى 12ى له‌ خه‌ڵك شاردووه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرایده‌كات، به‌غدا به‌ دوو گوژمه‌ پاره‌ى مووچه‌ى مانگى 12ى بۆ هه‌رێمى كوردستان ناردووه‌.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق بەڵگەی ناردنى مووچەی مانگی 12ـی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "هەرێم پارەی موچەی مانگی 12 ی بۆ هاتووە به‌ڵام لەخەڵکی شاردووەتەوە".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "پارەکە 441 ملیار و 493 ملیۆن دینارە و بە دوو گوژمە بۆ مووچەی مانگی 12 نێردراوە".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر ناوبراو ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد له‌ داتاكانى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بۆ ساڵى 2024، بڕى 148 ملیار دینار له‌و پاره‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێمى ناردووه‌ دیار نه‌ماوه‌.


Qaiwan
Qaiwan