کوردستانی
شه‌پۆلێكى به‌فر و باران هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌وه شه‌پۆلێكى به‌فر و باران هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه.
محەمەد کەمال، شارەزای بواری کەشناسیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پێشبینی دەکرێت لە 13ى کانوونی دووەم، شەپۆلێکی بارانی لاواز بۆ مامناوەند ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و لەچیاکانیش بەفر دەبارێت".
وتیشى "دوا بەدوای ئەو شەپۆلە بارانە، پێشبینی شەپۆلی دیکەی دڵخۆشکەر دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا، به‌ڵام دواتر له‌سه‌رى زانیاریی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "پلەکانی گەرما چوار پلە نزم دەبێتەوە و خێرایی باش لە کاتژمێرێکدا دەگاتە سه‌رو 15 کیلۆمەتر".
ع