ئابووری
نرخى دۆلار به‌رزبووه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد به‌راورد به هه‌فته‌ى رابردوو".
وتیشى "ئه‌م ئێواره‌یه 100 دۆلار بۆ 151 هه‌زار و 250 دینار به‌رزبووه‌وه، هه‌فته‌ى رابردوو له 150 هه‌زار دیناردا بوو".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، سیاسه‌تى بانكى ناوه‌ندیی عیراق بۆ ساڵى نوێ نه‌هێشتنى فرۆشى مه‌زادى رۆژانه و سه‌كۆى ئه‌لیكترۆنییه.
ع
بیروڕا



