گێتی
ئێران هۆشداریی دا و سوپاى پاسداران كهوته ئامادهباشییهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانى ئێران رایگهیاند، ئێران دەمێکه ئامادەی شەڕی گەورە و پێکدادانی سهخت و بەرەنگاربوونەوەی قورس و تەنانەت درێژخایەنه لەگەڵ هێزە بەڕواڵەت گەورەکان.
سەردار حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران رایگهیاند "هەر وەک دەزانن بە هۆی گۆڕانکارییەکانی چەند هەفتەی رابردوو لە ناوچەدا، دوژمنی تووشی شاگەشکەیی هاتووە و هەوڵی ئەوە دەدا کە لە کەشی ئۆپەراسیۆنی دەروونی و میدیاییدا وا نیشان بدات کە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی ئەو گۆڕانکارییانە تووشی لاوازیی و دەستەوەستانی هاتووە".
وتیشى "ئێران کە ئاگاداری هێزی راستەقینەی ئەو وڵاتەیه، باش دەزانین کە ئەو لێکدانەوەیە ئارەزووی دوژمنە و لە راستیدا بوونی نییە و دوژمن دەبێ بزانێت کە ئیرادەی سیاسیی لە نیزامی ئێمەدا بۆ بەرەنگاربوونهوەی ههژمونى و زێدەخوازی و دەستدرێژيی دوژمنانه".
باسى لهوهشكرد "دەمێکه ئامادەی شەڕی گەورە و پێکدادانی سهخت و بەرەنگاربوونەوەی قورس و تەنانەت درێژخایەن لەگەڵ هێزە بەڕواڵەت گەورەکان لە ئاستی جیهان و دارودەستەی ناوچەیین".
ع
بیروڕا



