ئابووری
كه‌ى نه‌وته هه‌رزانه‌كه‌ى به‌غدا دابه‌ش ده‌كرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژى داهاتوو به‌غدا نه‌وتى پاڵپشتیكراو بۆ هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه ده‌كات.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان له روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە "تائێستا پشكی هەرێم لەنەوتی پشتیوانیکراو، لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە نەگەیشتوەو بڕیارە لەم هەفتەیەدا بڕێک لەنەوتی سپی بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابینبکرێت".
باس له‌وه‌شكراوه "ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە وەزارەتی نەوتی عیراق دابینی بکات، زۆر لەپشكی هەرێم كەمترەو تەنها بەشی 19٪ـی پێویستیی خێزانەکان دەکات".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئەگەر ئەم بڕە نەوتەش دابینکرا، بەچەند كاروانێک دەگاتە هەرێم و راستەوخۆ لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکانەوە بەهەماهەنگیی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکاندا دەست بەدابەشکردنی دەکرێت".
پێشتر په‌رله‌مانتارانى کورد لە پەرلەمانی عیراق بڵاویانكرده‌وه "ئه‌و نه‌وته‌ى كه به‌غدا ده‌ینێرێت، بۆ به‌رمیلێك 50 هه‌زار دینار له‌هاوڵاتییان وه‌رده‌گیرێت" به‌ڵام پێشبینى ده‌كرێت به‌هه‌مان شێوه‌ى ساڵى رابردوو حكومه‌تى هه‌رێم 11 هه‌زار دینارى بخاته‌سه‌رو به 61 هه‌زار دینار دابه‌شى بكات.
ع
بیروڕا



