عیراقی

تەمەنی ئەنجومەنی كۆمسیاران درێژکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 تەمەنی ئەنجومەنی كۆمسیاران درێژکرایەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/1/8، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی كۆمسیارانی سەربە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردەنکان.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی بڕیاریدا دوو ساڵ تەمەنی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عراق درێژ بکاتەوە.

پێشتر مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق داوای كۆبوونەوەی پەرلەمانی كرد، بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی كۆمیسیاران، تاوەکو بتوانن پێش کۆتایی ئەمساڵ سەرپەرشتی کارەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان بکەن.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan