عیراقی

ئەمڕۆ سودانی سه‌ردانی بەریتانیا ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ سودانی سه‌ردانی بەریتانیا ده‌كات
مەودا میدیا-

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی لەسەر  بانگهێشتی فەرمی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سەردانی لەندەن ده‌كات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سودانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار ئەنجامدەدات، بەتایبەت لەگەڵ شا چارڵزی سێیەم، پاشای بەریتانیا و  کییر ستارمەر، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌".

ئەوەشی خستەڕوو "سودانی چەند دیدارێک لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیاکان و کەرتی بازرگانی ئەنجام دەدات، ئەوەش جگە لە ئەنجامدانی سیمینار و وتوێژ لەگەڵ ناوەندەکانی توێژینەوە".

باسی لەوەشکرد "سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی لەچوارچێوەی پەرەپێدانی دەرفەتەکانی هاوکاری نێوان عیراق و بەریتانیا دەبێت، وە هەروەها وەفدێکی باڵا لە وەزیرەکان و بازرگانانی عیراقی یاوەری سەردانەکەی سەرۆک وەزیران دەکەن بۆ بەریتانیا".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan