ئابووری
هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت چییە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/1/13، نەوت بۆ جاری سێیەم بەرزبوونەوەی لە بازاڕەکانی جیهاندا تۆمار کرد،بەجۆرێک نرخی نەوتی برێنت بۆ سەرووی 81 دۆلار بەرزبووەوە.
د.رێبوار محەمەد، شارەزا لە یاسای تایبەت بە گرێبەستییە نەوتییەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی نەوت لە مانگی رابردووەوە زیاتر 6% بەرزبووەتەوە، دوای ئەوەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای فراوانتری بەسەر کەرتی نەوتی روسیادا سەپاند".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سزا نوێیەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەریەک لە کۆمپانیاکانی سورگوتنێفتیگاس، گازپرۆم و 183 کەشتیی نەوتی روسیای کردووەتە ئامانج کە بودجەی شەڕی دژبە ئۆکرانیا بۆ سوپای روسیا دابین دەکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "هەناردەی نەوتی روسیا بەهۆی سزا نوێیەکانەوە زیانێکی زۆری پێدەگات، ئەمەش پاڵ بە چین و هیندستانەوە دەنێت کە گەورەترین و سێیەم گەورەترین هاوردەکاریی نەوتی جیهانن، بۆ بەدەستهێنانی نەوتی خاوی زیاتر روو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا و ئەمەریکا بكهن کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخ و تێچووی گەیاندنی نەوت".
ب ح

بیروڕا