عیراقی
پشتیوانیکردن لە حکومەتی فیدراڵ دووپاتکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/1/13، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبووەوە و جەختی لە پشتیوانی هەنگاوەکانی حکومەتی فیدراڵ کردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاویکردەوە"محەمەد شەیاع سودانی و نێچیرڤان بارزانی، تاوتوێی پێشهات و رووداوەکانی سەر گۆڕەپانی عیراق و ناوچەکەیان کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "جەخت لەپێویستی پشتیوانیکردنی هەنگاوەکانی حکومەتی فیدراڵی کرایەوە، بەشێوەیەک خواستەکانی گەلی عیراق لە تەواوی وڵات بەدیبهێنێت".
ئەوەشی خستەڕوو "هەردوولا دووپاتیانکردووەتەوە کە باشترین رێگە بۆ حکومەتی فیدراڵی و هەرێم، پابەندبوونە بە بنەماکانی دەستوور و ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتییدا پەسەندکراوە".
ب ح

بیروڕا