ئابووری
تێچووى نه‌وتى هه‌رێم دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى هه‌موارى یاساى بودجه، تێچووى ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2025 دیاریكرا.
بڕیار ره‌شید، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند "له هه‌موارى یاساى بودجه، نرخى تێچووى ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان دیاریكرا".
باسى له‌وه‌شكرد "به‌پێى هه‌مواره‌كه، تێچووى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان 16 دۆلار ده‌بێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌ماوه‌ى ساڵى 2013، كه هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیكرد به فرۆشتنى نه‌وت به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ، تێچووى ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ى نه‌وت زیاتر له 30 دۆلار بووه.
له لایه‌كى تره‌وه، له مانگى ئادارى ساڵى 2023، دواى بڕیاری دادگاى پاریس، هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان راگیرا و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
ع