ئابووری

مامۆستایان هۆشدارییان دایە حکومەتی هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایان هۆشدارییان دایە حکومەتی هەرێم


مەودا میدیا-

مامۆستایانی گرێبەست هۆشداریی دەدەنە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچی زووە مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دابەشبکات.

كارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند "پێویستە هەرچی زووە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی بەزووترین كات مووچەی مانگی 12ی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبكەن".

وتیشی "مووچەكانمان لە داهاتی ناوخۆیە و پەیوەندی بە هاتنی پارەی بەغداوە نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد "كۆی مووچەكانمان بۆ هەر مانگێك نزیكەی 19 ملیار دینارە بۆ سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست كەژمارەیان نزیكەی 38 هەزارە".

ع
Qaiwan
Qaiwan