ئابووری
وەزارەتی دارایی بڕیارێكى نوێ له بهرژهوهندى ئهم توێژه دهردهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی دارایی هەرێم رایدهگهیهنێت "له پێناو برژهوهندى پێشمهرگه بۆ كاتی خانەنشینكردنیان بڕیارێكی تازە دەركراوه و ئهوهش ئهوهیه لهو كاتهدا پلەیەكی بەرزتر دەدرێتە پێشمەرگە".
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان له نووسراوێكیدا ئاماژهى بهوهكردووه "وەزارەت لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیران، بۆ بەرژەوەندیی پێشمەرگە، رێنماییەكی هەموار كردووەتەوە".
له نووسراوەکەدا روونكراوهتهوه "بە پشتبەستن بە مادە 46 لە یاسای 38ی خزمەت و خانەنشینیی پێشمەرگە، ئەگەر پێشمەرگە دوای دوو ساڵ لە رێكەوتی شایستەبوونی بۆ پلەبەرزكردنەوە پلەی بەرز نەكرایەوە، ئەوا خانەنشین دەكرێت بە پلەیەكی بەرزتر لە پلەكەی خۆی".
بەپێی نووسراوەكە رێنماییەكه، رێنماییەكی ساڵی 2012ی هەموار كردووەتەوە كە پێشتر چوار ساڵ بوو بۆ رێكکەوتی شایستەبوون، بەڵام ئێستا بۆ دوو ساڵ كەم كراوەتەوە.
پ ح ع