ئابووری

هێلكه‌ گرانبووه‌ و خواستى زۆرى له‌سه‌ره‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێلكه‌ گرانبووه‌ و خواستى زۆرى له‌سه‌ره‌

مه‌ودا میدیا-

نرخى هێلكه‌ له‌ بازاڕه‌كاندا گرانبووه‌ و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه‌ خواستى زۆرى له‌سه‌ره‌.

سۆران رێبوار، خاوه‌نى ماركێت به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى كارتۆنى هێلكه‌ گرانبووه‌ و یه‌ك كارتۆن له‌ سه‌روى 65 هه‌زار دیناره‌وه‌یه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "یه‌ك ته‌به‌قه‌ هێلكه‌ به‌ شه‌ش هه‌زار دیناره‌ و به‌ دانه‌، پێنجى به‌ هه‌زار دیناره‌".

وتیشى "له‌ زستاندا خواستى زۆر له‌سه‌ر هێلكه‌ هه‌یه‌، كاتێكیش خواست له‌سه‌ر شتێك هه‌بوو نرخه‌كه‌ى گران ده‌بێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan