ئابووری
بەشێک لە هاوڵاتییان بوونەتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رێگەی پرۆژەی رووناکییەوە بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر کارەباکانیان بووەتە 24 کاژمێری و لە ئێستادا 80 هەزار هاوبەش لەو خزمەتگوزارییە سوودمەندبوونە، ئەم پرۆژەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا رایگەیاند "لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر کارەبا زۆر دەبێت، کە ئێستا سەروو 7 هەزار مێگاواتە، هەروەها لە رێگەی پرۆژەی رووناکی کێشەی کەمی کارەبا چارە دەکرێت".
وتیشی "تا کۆتایی 2026 لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێری".
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی مانگەکانی داهاتوو بە خستنەکاری وێستگەی خورمەڵە بڕی 500 مێگاوات بۆ کارەبای نیشتمانیی زیاد دەبێت و بەوەش کاریگەریی لەسەر زیادبوونی کاتژمێرەکانی کارەبا دەبێت".
ع