ئابووری

شایستەی دارایی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شایستەی دارایی ئەم توێژە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

هەفتەی داهاتوو شایستە دارییەکانی کارمەندانی بەشداربووی مەیدانیی پڕۆسەی  سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بۆ ساڵی 2024 دابەش دەکرێت.

شوان جەبار، بەرێوەبەری ئاماری پارێزگای سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ مەودا میدیا ناردووە رایگەیاند "رۆژی دووشەممە کە دەکاتە 2025/1/20، لە رێگەی لیژنەی دابەشکردنی مووچە لە تەواوی قەزاکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، دەستدەکرێت بە پێدانی مووچە و میوانداری بەشداربوونی خولەکان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مووچەی مانگێک بریتییە لە 250 هەزار دینار و بڕی دوو هەزار دینار وەک رسوماتی لێبڕین  دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا و 80 دینار شایستەی بەشداریکردنی هەشت رۆژی خولی راهێنان بە بژمێرەکان دەدرێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەمەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکان, دەبێت کە سی وەرگر ئەم بەڵگانە بهێنێت و خۆی ئامادەبێت".

1- ئەستۆپاکی پێدانەوەی تابلێت.
2- کۆپی پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی. 

ب ح
Qaiwan
Qaiwan