ئابووری
تەمەنی خانەنشینی بۆ 60 ساڵ كەمكرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 202/1/15، بەبڕیارێكی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان کە بە پشت بەستن بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و حکومەتی عیراق، تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵییەوە بۆ 60 ساڵ كەمكرایەوە.
بەپێی بڕیارەکە ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به‌شێوه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه خۆی خانه‌نشین بکات ، ده‌بێت 25 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت، له‌كاتێكدا پێشتر خانه‌نشینی ئاره‌زومه‌ندانه 15 ساڵ بوو، هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی ئاره‌زومه‌ندانه‌ش له 45 ساڵه‌وه ده‌كرێته 50 ساڵ، واتە ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت خۆی خانه‌نشین بكات، پێویستە 25 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و ته‌مه‌نیشی له 50 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
ئەوەش هاتووە، سەرجەم وەزارەت و لایەنەكانی نەبەستراو بەوەزارەت ئاگادار کراونەتەوە کە درێژكردنەوەی راژەی فەرمانبەر لەكاتی تەواوكردنی تەمەنی یاسایی خانەنشینی هەڵوەشاوەتەوە.
هەر بەپێی بڕیارەکە "هەر فەرمانبەرێك تەمەنی بەرۆژ و مانگ و ساڵ تەمەنی لە 60 تێپەڕبکات پێویستە، دۆسییەکەی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشین بكرێت.
ئه‌مەش له‌كاتێكدایه، له‌ئێستادا هه‌وڵێك لە پەرلەمانی عیراقه‌وه ده‌ستیپێكردووه تاوەکو ته‌مه‌نی خانه‌نشینی فەرمانبەران له 60 ساڵییه‌وه بۆ 63 ساڵی زیاد بکرێت.
ب ح

بیروڕا