ئابووری

یەکەم کاروانی نەوتی سپیی عیراق گەیشتە هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم کاروانی نەوتی سپیی عیراق گەیشتە هەرێم
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/1/16، یەكەم كاروانی نەوتی سپی عیراق گەیشتە هەرێم و بڕیارە هەفتەی داهاتو دەستبەدابەشكردنی بكرێت.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ کاروانی یەکەمی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عیراقی فیدراڵەوە گەیشتووەتە پاریزگای هەولێر و بڕیارە لەمڕۆژانەدا بۆ پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەزارەتی نەوتی عیراقی فیدراڵ تەنها رەزامەندیی لەسەر 19%ی پشکی هەرێم لە نەوتی سپی داوە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەفتەی داهاتوو نەوتەکە بەسەر خێزانەکانی هەرێم لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش دەکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan