عیراقی

گرووپێکی چەکدار هێرشەکانی راگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرووپێکی چەکدار هێرشەکانی راگرت
مەودا میدیا-

گرووپی چەکداریی بزووتنەوەی نوجەبای عیراقی، کە یەکێکە لە گرووپەکانی پێکهێنەری حەشدی شەعبی، هێرشەكانیان بۆ سەر ئیسرائیل راگرت و راگەیاندراوێكیان بڵاوكردەوە.

ئەكرەم كەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای عیراقی رایگەیاند "رێككەوتننامەی ئاگربەست بۆ گەلی فەڵەستین گرنگە، لەبەرئەوە هەموو هێرشەكانیان دژی ئیسرائیل لە چوارچێوەی ئەو ئاگربەستەدا رادەگرن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "هێشتا مووشەك و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانیان ئامادەن،لە ئەگەری پابەند نەبوونی ئیسرائیل بە رێککەوتنامەی ئاگربەست لە غەززە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو 2025/1/15، بە نێوەندگیریی ئەمەریکا و میسر و ژمارەیەک لە وڵاتانی تر، ئیسرائیل و حەماس لەسەر ئاگربەست لە غەززە و پرسی ئازادكردنی دیل و بارمتەكان گەیشتنە رێككەوتن.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan