عیراقی

عیراق دڵنیا نییە لە دۆخی سوریا

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق دڵنیا نییە لە دۆخی سوریا
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی عیراق ئاشکرایکرد هه‌وڵده‌ده‌ن گرووپه‌ چه‌كداره‌کان قایل بكه‌ن چه‌كه‌كانیان دابنێن و بچنه‌ ناو ریزی هێزه‌ ئه‌منییه‌ فه‌رمییه‌كانه‌وه‌.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق بە ئاژانسی رۆیته‌رزی راگەیاندووە "هه‌وڵدەدەن بڕوا به‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كان بهێنن بۆ ئەوەی ده‌ستبه‌رداری چه‌كه‌كانیان بن، چونکە ئیتر چه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت قبوڵ ناكرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "عیراق به‌شێك نییە له‌ پلانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل بۆ فشارخستنه‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌و وڵات و گرووپانه‌ی كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ نزیكن".

ئەوەشی خستەڕوو "پێش  دوو ساڵ یان سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، مه‌حاڵ بوو له‌ عیراقدا باس لە هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان بکرێت، به‌ڵام ئێستا بوونی گروپی چه‌كدار له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت قبوڵكراو نییه‌".

وتیشی "عیراق دڵنیا نییە لە دۆخی سوریا، تاوەکو ئه‌و كاته‌ی پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی گشتگیر ده‌بینێت لەو وڵاتە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan