ئابووری
دارایی عیراق به به‌ڵگه وه‌ڵامى هه‌رێم ده‌داته‌وه "پاره‌ى ته‌واو نێردراوه"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وەزارەتى دارایی عیراق به به‌ڵگه وه‌ڵامى هه‌رێمى كوردستان ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به ناردنى پشکى هەرێم و رایگه‌یاندووه "ئه‌وان پابه‌ندى یاسای بودجه و بڕیاره‌كانى دادگا بوونه و پاره‌ى ته‌واویان بۆ مووچەى ساڵى 2024 ناردووه".
وه‌زاره‌ته‌كه له راگەیەندراوێکدا بڵاویكردووه‌ته‌وه "پابەندی یاسای بودجە بووین و بەپێی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیش موچەی هەرێمی کوردستان‌مان خەرج کردوە".
راشیگه‌یاندووه "حکومەتى هەرێم ناوى دووبارە و لیستى نادروستى بۆ ناردوون و لە لیستى مووچەى مانگەکانى 10 و 11 و 12شدا ناوى دووبارە هەبووە".
ئاماژه‌ى به پابه‌ند نه‌بوونى هەرێمیش كردووه‌ته‌وه به نه گەڕانەوەى داهاتى ناوخۆ و ده‌ڵێت "داهاتى ناوخۆى ساڵى 2024 زیاتر بووە لە چوار ترلیۆن دینار، بەڵام تەنها 399 ملیار دینارى گەڕاندووەتەوە".

پ ح ع
بیروڕا