عیراقی
پهرلهمان دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عیراق پڕۆژە یاسای هەموارکراوی بودجە بخاتە دەنگدانەوەو ناکۆکیش لەسەر هەمواری یاسای نەوت و گاز هەیە.
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عیراق دەنگ بە هەمواری مادەی 12ی یاسای بودجە بدرێت، ئەگەر بڕگەی دووەم (ج)م کە تایبەتە بە تێچووی دەرهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان پەسەند بکرێت، ئاسانکاریی دەکات بۆ ناردنی بەشە بودجە و هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەبارەت بە مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێم، لیژنەی دەرخستنی راستییەکان بەدواداچوونی کردووە و بەمنزیکانە لیژنەکە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی یاسای بودجەی سێ ساڵە 2023، 2024 ،2025 مووچەی فەرمانبەران لە عیراقدا گرەنتی کراوە، لەو چوارچێوەشدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زامنکراوە".
ب ح
بیروڕا



