ئابووری

داخستنی دەروازەکانی ئاڵوگۆڕی دراو رەتدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داخستنی دەروازەکانی ئاڵوگۆڕی دراو رەتدەکرێتەوە
مەودا میدیا

ئەمڕۆ شەممە 2025/1/18، بانکی ناوەندیی عیراق سەبارەت بە داخستنی دەروازەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی تایبەت بە داخستنی دەروازەکانی ئاڵوگۆڕی دراو نییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "جەخت دکەنەوە لەسەر فراوانکردنی دەروازەکانی رادەستکردنی نەختینە لەڕێی ئامێرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و ئامێری پارەدانی نەختینە بەهەمان شێوەش کۆمپانیا رێگە پێدراوەکانی دراو.

ئەوەشی خستەڕوو"پێویستە هەواڵ تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکان وەربگیرێت و دەنگۆی داخستنی دەروازەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە عیراق لە ئارادا نییە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan