عیراقی

هەوڵی چۆڵکردنی کەمپی هۆل دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەوڵی چۆڵکردنی کەمپی هۆل دەدرێت
مەودا میدیا-

وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ هەوڵەکانیان بۆ داخستنی کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستان چڕکردووەتەوە، لەوچوارچێوەشدا باڵیۆزی ئوسترالیا لەگەڵ راوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانی عیراق کۆبووەوە.

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عیراق رایگەیاند "ئەوان ئامادەن زیندانیانی بە رەگەز عیراقی لە کەمپی هۆل بگەڕێننەوە وڵاتەکەیان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە داخستنی کەمپەکە بەشێوەیەک بێت کە خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بکات".

کەمپی هۆل، دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، نزیکەی 40 هەزار کەسی لە 42 وڵاتی جیاوازی جیهانەوە تێدا زیندانی کراوە، سەرجەمیان خێزان و کەسوکاری چەکدارانی داعشن، ئاسایشیی کەمپەکە لەللایەن هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان و سوریای دیموکراتەوە پارێزراوە.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan