عیراقی

نەوتی هەرێم لە رێگەی سۆمۆوە هەناردە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەوتی هەرێم لە رێگەی سۆمۆوە هەناردە دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2025/1/18، لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە ئامانجی بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆبووەوە.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "ئامانج لە هەمواركردنەوەی یاسای بودجە هەناردەی نەوتی هەرێمە لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانییەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێشنیارەكەی حكومەتی عیراق  تایبەت بە بڕگەی (12) لە یاسای بودجە تاوتوێکرا، بەجۆرێك زامنی چارەسەری كێشەی تێچووی بەرهەمی نەوتی هەرێمی كوردستان بكات".

ئەوەشی خستەڕوو "ئامانجیان لە پەسەندکردنی هەموارەکە ئەوەیە کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵدابێت و بەقاچاخبردنی نەوت رابگرن".

عەتوانی وتیشی "سوورن لەسەر پابەندکردنی حكومەتی هەرێم بە هەناردەكردنی نەوتەكەی لەرێی سۆمۆوە، ئاگاداركردنەوەی حكومەتی فیدراڵی لە گرێبەستە نەوتییەكان و بەشداریپێكردنی لە ئیدارەدانی كێڵگەكان، وە هەروەها رادەستکردنی داهاتەکانی هەرێم بە ناوەند".

ب ح


 
Qaiwan
Qaiwan