ئابووری

دڵنیایی بە مامۆستایانی گرێبەست دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دڵنیایی بە مامۆستایانی گرێبەست دەدرێت
مەودا میدیا-

نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست دڵنیایی لە پێدانی دوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەدات و دووپاتیدەکاتەوە هەفتەی داهاتوو خەرجی دەکرێت.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند، دڵنیایی تەواو بە مامۆستایانی گرێبەست دەدەن مووچەی مانگەکانی (7 و8)ی ساڵی رابردوو نافەوتێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهۆی راگرتنی خەرجییە داراییەکان دوو مووچەکەی ساڵی رابردووی مامۆستایانی گرێبەست لەسنووری هەولێر و دهۆک دابەش نەکراوە

ئەوەشی خستەڕوو "دڵنیایی تەواو بە مامۆستایانی گرێبەست دەدەن لەم هەفتەیەدا خەرجیییەکان دەستپێدەکاتەوە و مووچەکانیان پێدەدرێت".

ئەمە لەکاتێکدایە، مووچەی مانگەکانی (7 و 8)ی ساڵی رابردووی مامۆستایانی گرێبەست لە مانگی 12دا دابەشکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا مامۆستایانی گرێبەست لەسنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک مووچەی ئەو دوو مانگەیان وەرنەگرتووە.

ب ح 

Qaiwan
Qaiwan