ئابووری
وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی هەرێم بۆ پرسی مووچە، رێککەوتنی نوێ و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن و بڕیارە لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق کۆببنەوە.
وەفدەکەی هەرێم لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران پێکهاتوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو نادیارە و هیچ رێککەوتنێکیش بۆ مووچەی ساڵی 2025، لەنێوان هەرێم و بەغدا نەکراوە.
ب ح