ئابووری
یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عیراق جێبەجێ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خانەنشینیی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، كۆتایی بە مامەڵەی خانەنشینی بە 45 ساڵ تەمەن و 15 ساڵ خزمەت هاتووە و دەشڵێت: “ئێستا بۆ خانەنشینی دەبێت 50 ساڵ تەمەن و 15 ساڵ خزمەت، یان 45 ساڵ تەمەن و 25 ساڵ خزمەت هەبێت”.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین رایگەیند "یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عیراق لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت، ئەوەی تەمەنی 60 ساڵ بێت خانەنشین دەكرێت، تەنها هەندێك حاڵەتی كەم نەبێت، كە رێگەیان پێ دراوە زیاتر خزمەت بكەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "خانەنشینیی ئارەزوومەندانەی 15 ساڵ خزمەت و 45 ساڵ تەمەن كاری پێناكرێت، بەڵكو دەبێت فەرمانبەر تەمەنی 50 ساڵ بێت و خزمەتی لە 15ساڵ كەمتر نەبێت، یان دەبێت 45 ساڵ تەمەن و 25 ساڵ خزمەتی هەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر فەرمانبەرێك 15 ساڵ خزمەت و 60 ساڵ تەمەنی هەبێت، ئەوە بە زۆرەملێ خانەنشین دەكرێت، هەروەها لەئێستادا سەدان دۆسیەی داواكاریی خانەنشینیی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازیی لە پۆلیس و ناوخۆیان بۆ هاتبوو، كە ئەوانە 45 ساڵ تەمەن و 15 ساڵ خزمەتیان هەبوو، داوایان كردبوو خانەنشین بكرێن، بەڵام ئەو دۆسییانە رەتكرانەوە و گەڕێندرانەوە بۆ فەرمانگەكانی خۆیان و خانەنشینی نایانگرێتەوە".
باسی لەوەشکردووە "فەرمانبەر هەیە 45 ساڵ تەمەن و 24 ساڵ و هەشت مانگ خزمەتی هەیە، مامەڵەكەی بۆ ناكرێت، دەبێت 25 ساڵ تەواو بكات، ئەوە یاسای خانەنشینی عیراقە و دەبێت جێبەجێی بكەین، هەركەسێكیش لەدوای مانگی 7ی 2024، بەدەر لە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عیراق خانەنشین كرابێت، ئەوە مامەڵەكانی هەڵدەوەشێندرێتەوە و دەبێت پاداشتی خانەشینیش بگەڕێنێتەوە و پێویستە بگەرێتەوە سەر كاری خۆی، تا خزمەت و تەمەنی دەگاتە خانەنشینی".
وتیشی "بەپێی یاسای خانەشینیی یەكگرتوو، فەرمانبەرێك 25 ساڵ خزمەتی هەبێت، ئەوە سەرەڕای مووچەی مانگانەی خانەنشینی، پاداشتی كۆتایی خزمەتیشی پێ دەدرێت، كە بریتییە لە 12 مووچەی تەواو بە مووچەی بنەڕەتی و سەرجەم دەرماڵەكانی، لەكاتێكدا بەپێی یاسای كۆن تەنیا شەش مووچەی پێ دەدرا".
ب ح