عیراقی
لە پارێزگای دیالە 10 هەزار منداڵی بێسەرپەرشت هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆكی رێکخراوێکی پاراستنی مافەکانی منداڵانی بێسەرپەرشت ئاشکرای دەکات، نزیكەی 10 هەزار منداڵی بێ باوك لە دیالە هەیە و مەترسی ئەوە هەیە لەلایەن باندەكانەوە بەکاربهێندرێن.
ئیلهام قەدوری، سەرۆكی كۆمەڵەی ئیلهام بۆ چاودێریكردنی منداڵانی بێسەرپەرشت رایگەیاند "بەهۆی شەڕو ئاڵۆزییەکان دیالە لە پێشەنگی پارێزگاكانی عیراقدایە لەرووی ژمارەی منداڵانی بێ باوكەوە، ئەمەش كارەساتی لێکەوتووەتەوە و رەنگە بۆ دەیان ساڵ بەردەوام بێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "نەبوونی ئارامی ئەمنیی لە دیالە بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەكان، ئەمەش ژمارەیەك زۆری منداڵی بێ دایك و باوكی لە دوای خۆی بەجێهێشووە، كە ژمارەیان نزیكەی 10 هەزار منداڵ دەبیت".
ئەوەشی خستەڕوو "زۆرترین رێژەی ئەم منداڵانە وازیان لە خوێندن هێناوە، بەمشێوەیەش عیراق رووبەڕووی نەوەیەكی نەخوێندەوار دەبێتەوە، كە رەنگە لەلایەن باندەكان یان گرووپ و باندە تاوانكارییەكانەوە بەكاربهێندرێن".
ب ح

بیروڕا