ئابووری

بڕیار له‌باره‌ى به‌شه‌خۆراكى مانگى ره‌مه‌زان نه‌دراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار له‌باره‌ى به‌شه‌خۆراكى مانگى ره‌مه‌زان نه‌دراوه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا بڕیار له‌باره‌ى به‌شه‌خۆراكى مانگى ره‌زامه‌زان نه‌دراوه‌.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌موو مانگێكى ره‌مه‌زان وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق چه‌ند مادده‌یه‌ك له‌ به‌شه‌خۆراك زیاد ده‌كات".

وتیشى "بۆ ئه‌مساڵ هه‌تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییه‌ بۆ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى تایبه‌ت له‌ مانگى ره‌مه‌زان".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌ركات به‌ فه‌رمى ئاگاداركراینه‌وه‌ و مادده‌كانمان بۆ ره‌وانه‌كرا ده‌ستبه‌جێ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیی به‌ مانگى ره‌مه‌زان هه‌بێت دابه‌شى ده‌كه‌ین".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ باس له‌وه‌ده‌كرێت به‌غدا بۆ مانگى ره‌مه‌زان شعرى و نیشاسته‌ و مه‌عكه‌ڕۆنى و ئاردى سفر دابه‌ش ده‌كات.

ع
Qaiwan
Qaiwan