عیراقی

مه‌سرور به‌بێ بانگهێشتى فه‌رمى چووه‌ته‌ ئیمارات و ئوردن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سرور به‌بێ بانگهێشتى فه‌رمى چووه‌ته‌ ئیمارات و ئوردن

مه‌ودا میدیا-

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌بێ بانگهێشت و سه‌ردانى فه‌رمى سه‌ردانى ئیمارات و ئوردنى كردووه‌.

له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، مه‌سرور بارزانى سه‌ردانى دوو وڵاتى عه‌ره‌بى كردووه‌، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانانه‌ فه‌رمى نه‌بوون و هیچكام له‌و دوو وڵاته‌ش بانگهێشتنامه‌ى فه‌رمییان نه‌داوه‌ته‌ سه‌رۆكى حكومه‌ت.

به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا "پێشتر فه‌رمانگه‌ى میدیاو زانیاریی و سایتى فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێم هیچ هه‌واڵێكیان له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا به‌پێى سیاسه‌تى دیبلۆماسى، سه‌ردانه‌ فه‌رمى و بانگهێشتنامه‌كان پێش چه‌ند رۆژێك له‌ پێگه‌ فه‌رمییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌".

سایتى فه‌رمى حكومه‌تیش ته‌نها هه‌واڵى كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌سرور بارزانى، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئیمارات  شاى ئوردن بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سرور بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌ په‌یوه‌ندیی به‌ كاره‌كانى حكومه‌ت نییه‌ و ته‌نها سه‌ردانێكى ئاسایی كه‌سیی بووه‌".

 
Qaiwan
Qaiwan