ئابووری
مووچه‌ى مانگى 12ى فەرمانبەرانی هەرێم ده‌فه‌وتێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌مى بوارى دارایی و بانك ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكنه‌كه‌وێت مووچه‌ى مانگى 12ى ساڵى 2024 ده‌فه‌وتێت.
گوڵاڵە سدیق، شارەزای بواری دارایی و بانكی رایگەیاند "ئەگەر حكومەتی هەرێم رێككەوتن لەگەڵ عیراق نەكات، ئەوا مووچەی مانگی 12 دەفەوتێت".
وتیشى "ئەگەر حكومەتی هەرێم، وەك شەش مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو 399 ملیار دیناری داهاتە نانەوتییەكانی رادەستی بەغداد بكردایە، ئەوا حكومەتی عیراقیش پابەند دەبوو بە ناردنی بڕە پارەیەكی دیكە بۆ مووچەی مانگی 12".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەگەر حكومەتی هەرێم رێككەوتنی سیاسیی لەگەڵ عیراق نەكات، یاخود لە داهاتی نانەوتی پارەی پێویست بۆ مووچە تەواونەكات، ئەوا مووچەی مانگی 12 دەفەوتێت".
ع