عیراقی
پەرلەمانی عیراق چەند پڕۆژە یاسایەک دەخاتە دەنگدانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەشی راگەیاندنی پەرلەمانی عیراق ناوەڕۆكی كارنامەی دانیشتنەكەی سبەینێی بڵاوکردەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک دەکرێت.
رایگەیاند "سبەینێ پەرلەمان بۆ دەنگدان بە حەوت پرۆژە یاسا كۆدەبێتەوەو خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیاری یاسای وەرزشوانانی عیراق دەكرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پەرلەمان دەنگدان بە هەمواری یاسای باری كەسیی و هەمواری یاسای لێبورددنی گشتیی دەدات، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسای پاراستنی كەمینەكان دەكات".
ئەوەشی خستەڕوو "سبەینێ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای خوێندن لە زانكۆ تایبەتەكان دەكرێت، هەروەها دەنگ لە سەر گەڕاندنەوەی زەوی و زاری هاوڵاتییان دەدرێت، كە لە سەردەمی حکومی بەعس داگیرکرابوو".
ب ح

بیروڕا