ئابووری
نزیکەى 20 هەزار فەرمانبەر خانه‌نشین ده‌بێت و داموده‌زگا حكومییه‌كان چۆڵ ده‌بن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پاش ئه‌وه‌ى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا به هاوتاكردنى ته‌مه‌نى خانه‌نشینى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ عیراق، كه له ته‌مه‌نى 63 سێ ساڵییه‌وه بۆ 60 ساڵیی كه‌میكرده‌وه، به جارێك ژماره‌یه‌كى زۆر فه‌رمانبه‌ر پێكه‌وه خانه‌نشین ده‌بن.
بڕیاره‌كه‌ى ئەنجومەنى وەزیران بۆ خانەنشینکردنى ئەو ژمارە زۆرەى فەرمانبەران، پشت بە بڕیارى دادگاى فیدراڵیى عیراق ده‌به‌ستێت، کە لە 23ى 11ى 2022، به مه‌به‌ستى جیبەجێکردنى یاساى ژمارە نۆى ساڵى 2014ى خانەنشینیى یەکگرتووى عیراق دەرکراوە.
به‌پێى بڕیاره‌كه ئەو فەرمانبەرانەى تەمەنیان لەنێوان 60 تاوەکو 63 ساڵە پێکەوە خانەنشین دەکرێن، كه به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه، ژماره‌یان نزیکەى 20 هەزار فەرمانبەره.
لە رێكه‌وتى 15ى 1ى ئه‌مساڵ، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان هه‌موو وەزارەت و فەرمانگە جیاوازه‌كانى بەنووسراوى فەڕمیى ئاگادارکرده‌وە، سه‌رجه‌م ئەو فەرمانبەرانەى کە بەپێى ساڵ و رۆژى لەدایکبوونیان، 60 ساڵ تەمەنیان تەواوکردووە، راستەوخۆ خانەنشین دەكرێن.
ئه‌مه له كاتێكدایه، به خانه‌نشینبوونى ئه‌و ژماره زۆره‌ى فه‌رمانبه‌ران كاریگه‌رى له سه‌ر وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان دروستده‌كات وه‌ك ده‌ڵێن "چۆڵ ده‌بن" به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى پرسیاره حكومه‌تى هه‌رێم له به‌رانبه‌ردا چی بڕیارێك ده‌دات كه ئه‌و كاریگه‌رییه گه‌وره‌یه له سه‌ر ئیش و كاره‌كان ده‌رنه‌كه‌وێت، ئایا فه‌رمانبه‌رانى نوێ داده‌مه‌رێندرێن.
پ ح ع