ئابووری
نه‌وته‌كه‌ى به‌غدا به 52 هه‌زار دینار دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، ئه‌و نه‌وته‌ى به‌غدا ده‌ینێرێت بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به 52 هه‌زار دینار دابه‌شده‌كرێت.
کاوە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه رایگەیاند "ئەو بڕیارەی کە باس لە 100 لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێک دەکات بۆ پارێزگای دهۆک و پارێزگای هەولێر دراوە، نەک بۆ پارێزگای هەڵەبجە".
باسى له‌وه‌شكرد "بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێم هاتووە، لەو بڕە بە پێی نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق ژمارە 1035، بڕی 5 ملیۆن و 250 هەزار لیتر بۆ پارێزگای هەڵەبجەیە و بۆ هەر لیترێک 259 دینار بێ گواستنەوە، بەرمیلێک 52 هەزار ده‌كات".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "لە پارێزگای هەڵەبجە نزیکەی یەک ملیۆن لیتر کەمی هەیە بۆ ئەوەی هەموو خێزانەکان بەریان بکەوێت، کەواتە هەر خێزانێک زیاد لە 170 لیتریان بەردەکەوێت، ئەمڕۆ دووشه‌ممه، یەکەم وەجبە دەنێرن بۆ پارێزگای هەڵەبجە".
ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو "30 هەزار بەرمیل نەوت بە تایبەت رەزامەندی هەیە بۆ هەڵەبجە بەنوسراوی سەرۆکوەزیرانی عیراق، بەوەش بەشی هەموو خێزانەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات، واتە پێویستە لەم ساڵدا دوو جار نەوت بدرێت لە هەڵەبجە".
ع