ئابووری

وەزارەتى دارایى داوایه‌ك له‌ فه‌رمانبه‌رانى سلێمانى ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتى دارایى داوایه‌ك له‌ فه‌رمانبه‌رانى سلێمانى ده‌كات
مه‌ودا میدیا-

وەزارەتى دارایى هەرێم له‌ باره‌ى خۆتۆمار كردن و كردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى بانكى داوا له‌ فه‌رمانبه‌رانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌كات فۆڕمێکی ئۆنڵاین پڕ بکه‌نەوە، به‌ڵام هه‌ژماره‌ بانكییه‌كه‌ كه‌ وه‌زاره‌ت باسى ده‌كات له‌ چوارچێوه‌ى (هه‌ژمارى من)دایه‌.

لە راگەیەندراوێکدا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌ "لەمەودوا فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەتوانن لە رێگەی پڕ کردنەوەی فۆڕمێکی ئۆنڵاین خۆیان تۆمار بکەن و ببنە خاوەنی هەژماری بانکی".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئەوەش بە مەبەستی تۆمارکردنی سەرتاسەری لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من".

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌شڵێت "ئەم بژاردە نوێیە بەشێکە لە هەوڵەکانی هەژماری من بۆ ئاسانکاری لە تۆمارکردنی فەرمانبەران، تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی ئاسان و بەبێ سەردانیکردنی بنکەکانی تۆمار، خۆیان تۆماربکەن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan