ئابووری
ئه‌گه‌رێك هه‌یه مووچه‌ى مانگى 12 دابه‌شبكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌رێك هه‌یه مووچەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت یەکلایی بکرێتەوە و دابەشبکرێت.
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند " دەکرێت کێشەکانی پەیوەست بە مووچە چارەسەربکرێت و چارەنوسی مووچەی مانگی 12 یەکلایی بکرێتەوە".
وتیشى "ئەگەرەکانی چارەسەرکردن و ناردنی مووچەی مانگی 12 لە ئارادا هەیە و کۆتای‌یان نەهاتووە".
باسى له‌وه‌شكرد "ئەو پارانەی کە بۆ هەرێم نێردراوە 725 ملیار دیناری چووەتە ناو سندوقی خانەنشینی عیراقەوە، لەبەر ئەوەش عیراق ئەو پارەیەی وەک داهاتی خۆی هەژمارکردووە نەوەک ئەو بەشەی پەیوەست بێت بەهەرێمەوە بۆیە دەکرێت چارەسەر بکرێت و کۆتایی بەو کێشەیە بهێندرێت".
ع