ئابووری

بۆ فه‌رمانبه‌رانى سلێمانى بانكه‌ عیراقییه‌كان هه‌ژمارى من ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ فه‌رمانبه‌رانى سلێمانى بانكه‌ عیراقییه‌كان هه‌ژمارى من ده‌كه‌ن

مه‌ودا میدیا-

بۆ فه‌رمانبه‌رانى سلێمانى، هه‌ژمارى من له‌ چوارچێوه‌ى بانكه‌ عیراقییه‌كان ده‌كرێت و بانكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان لابراون.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە "هەژماری من" ڕێگەیەکی نوێی نوێی تۆمارکردن دەخاتە بەردەم فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی ئەویش "بە ئۆنلاین خۆتۆماركردنە لە هەژماری من، بەڵام لە فۆرمەكەدا ناوی بانكە كوردستانیەكانی تێدا نیە و تەنیا بانكە ئەهلییە عیراقییەكانی تێدایە".

لەكاتی كردنەوەو بەكارهێنانی فۆرمەكەدا ئەو بانكەی هەڵی دەبژێریت تەنیا بانكە ئەهلییە عیراقییەكانی تێدایە كه‌ پێكهاتوون له‌:

 بانكی عێراقی بۆ بازرگانی
 بانكی BBAC
 بانكی نیشتمانی عێراقی 
 بانكی عێراقی ئیسلامی
 بانكی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی
 بانكی بەغداد

ع
Qaiwan
Qaiwan