عیراقی

هه‌زاران هاوسه‌ر جیابوونه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌زاران هاوسه‌ر جیابوونه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-


ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند، مانگى 12ى ساڵى رابردوو له‌ پارێزگاكانى عیراق زیاتر له‌ پێنج هه‌زار هاوسه‌رجیابوونه‌ته‌وه‌.

به‌پێى ئامارێكى كه‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریی عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "ئاماری جیابوونەوەی هاوسەران تەنها لە مانگی کانوونی یه‌كه‌مى 2024، واته‌ مانگى 12، لە پارێزگاى بەغدا گەیشتووەتە هەزر و 848 حاڵەتی جیابوونەوە".

هه‌روه‌ها "لە پارێزگاکانی عیراق کۆی حاڵەتەکانی جیابوونەوەی هاوسەران لەو مانگه‌دا پێنج هەزار و 99 حاڵەتی جیابوونەوە بووه‌".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو " 28 هەزار و 980 گرێبەستی هاوسەرگیریش واژۆکراوە، ئاماره‌كان هه‌رێمى كوردستانى تێدا نییه‌ و ته‌نها پارێزگاكانى عیراقه‌".

بێرى قادر، پارێزه‌ر به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ عێراق و له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌كى تریش، هۆكاره‌كانى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران زۆرن، به‌ڵام به‌ گشتیی، سۆشیال میدیا، خیانه‌ت و لێكتێنه‌گه‌یشن، زۆرترین ئه‌و هۆكارانه‌ن كه‌ هاوسه‌ر به‌هۆیانه‌وه‌ لێك جیاده‌بنه‌وه‌".

وتیشى "تاك عیراق و كوردیش وشیارنین، ئه‌وه‌ى گرنگه‌ پێویسته‌ وشیاركردنه‌وه‌ هه‌بێت، كه‌ پرۆسه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه‌ گرنگ نه‌ ئاسانه‌ ئانجامدانى، نه‌ ئاسانیشه‌ جیابوونه‌وه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیلان لە خانووە قوڕەکانی کورد و یەکێتی

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

چەند سەرنجێك لەسەر نامیلكەی "كورد وعەرەب"ی برایم ئەحمەد

لەلایەن پ . د . زاهیر لەتیف كەریم


News

ریسایکلین

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاوەدانی و سەقامگیریی لەگەڵ یەکێتیدایە

لەلایەن د.شیلان فەتحی