ئابووری

گۆشتفرۆشێك هاڕه‌ى به‌ گۆشتی سوور كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆشتفرۆشێك هاڕه‌ى به‌ گۆشتی سوور كرد

مه‌ودا میدیا-

گۆشتفرۆشێك له‌ شارى سلێمانى ده‌ڵێت، به‌هۆى خراپى دۆخى هاوڵاتییان نرخى گۆشتى سوورى بۆ هه‌موو جۆره‌كان ئاژه‌ڵ هه‌رزانكردووه‌.

شه‌وكه‌ت حاجى، گۆشتفرۆش له‌ بازاڕى كانى باى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌مووان ده‌زانن كه‌ ئێستا دۆخى دارایی هاوڵاتییان باش نییه‌ و خه‌ڵك به‌ كاتێكى خراپدا تێده‌په‌ڕێت".

وتیشى "له‌ پێناو هاوڵاتییان و نرخى گۆشتى سوورمان هه‌رزانكردووه‌ بۆ یه‌ك كیلۆ كار و به‌رخ 15 هه‌زار دینار، گۆشتى ئاژه‌ڵى گه‌وره‌ 12500 دینار".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "یه‌ك كیلۆ قیمه‌ به‌ 15 هه‌زار دیناره‌، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت خه‌ڵك له‌و كاته‌دا بتوانن گۆشت بكڕن به‌ نرخى كه‌متر له‌وه‌ى له‌ بازاڕ هه‌یه‌".

پێشتریش فیراس سدیق، به‌ڕێوه‌به‌رى سامانى ئاژه‌ڵ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى گۆشتى زینه‌قه‌پان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیووه‌ و ئاژه‌ڵى بچوك بۆ 7500 دینار و گۆشتى ئاژه‌ڵى گه‌وره‌ به‌ 6 هه‌زار دیناره‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیلان لە خانووە قوڕەکانی کورد و یەکێتی

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

چەند سەرنجێك لەسەر نامیلكەی "كورد وعەرەب"ی برایم ئەحمەد

لەلایەن پ . د . زاهیر لەتیف كەریم


News

ریسایکلین

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاوەدانی و سەقامگیریی لەگەڵ یەکێتیدایە

لەلایەن د.شیلان فەتحی