ئابووری
نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی لە سەروبەندی دەرچوونی دۆناڵد ترەمپی، سەرۆکی ئەمەریکا نرخی ئاڵتوون بەشؽوەیەکی بەرچاو دابەزینی تۆمارکرد، لەگەڵ دەستبەکاربوونی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسەی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی بۆ 2750 دۆلار بەرزبووەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لەگەڵ دەرچوونی ترەمپ یەک ئۆنسە بۆ خوار 2589 دۆلار دابەزی.
بەرزبوونەوەی زێڕ لە بۆرسە، کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر گرانبوونی ئاڵتوون لە بازاڕەکان بەشێوەی مسقاڵ.
ع
بیروڕا



