ئابووری

جه‌مال كۆچه‌ر: ره‌نگه‌ كێشه‌ى مووچه‌ روونه‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


جه‌مال كۆچه‌ر: ره‌نگه‌ كێشه‌ى مووچه‌ روونه‌دات

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، مووچه‌ى مانگى 12 یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌ ده‌درێت یان نا، به‌ڵام هه‌وڵ هه‌یه‌ چاره‌سه‌رى مووچه‌ى ئه‌مساڵ بكرێت.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بودجه‌ى گشتیی عیراق ساڵى 2024 كه‌ له‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ندكرا، 156 تریلیۆن دینار بووه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "له‌و بڕه‌ پشكى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ئینفاقى فیعلى ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌، نه‌ك كۆى گشتیی بودجه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌غدا ده‌ڵێت هه‌ر 12 مووچه‌كه‌ى ساڵى 2024 ره‌وانه‌ى هه‌رێم كراوه‌، هه‌رێمیش ده‌ڵێت، مووچه‌ى مانگى 12 نه‌هاتووه‌، ئه‌مه‌ ده‌بێت یه‌كلابكرێته‌وه‌ و ئه‌و لیژنه‌یه‌ كاره‌كان ده‌كات".

وتیشى "له‌باره‌ى مووچه‌ى ساڵى 2025 پێویسته‌ هه‌رێم پابه‌ندى دانه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆ بێت به‌ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ى گرفتى دواكه‌وتنى مووچه‌ دروست نه‌بێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan